ناوەندى هەواڵەکان
بڕیارە کاتژمێر ١١ى پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ لە ناوەندى شارى بەرلین-ى پایتەختى وڵاتى ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکى گەورەى جەماوەرىی بە بەشدارى کوردان و دۆستەکانیان دژى بڕیارى قەدەغەى سەر پەکەکە بەڕێوە بچێت و بۆ ئەو مەبەستەش داوا دەکرێت کوردان بەشدارى خۆپیشاندانەکە بکەن.
بڕیارە کاتژمێر ١١ى پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ لە ناوەندى شارى بەرلین-ى پایتەختى وڵاتى ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکى گەورەى جەماوەرى بە بەشدارى کوردان و دۆستەکانیان دژى بڕیارى قەدەغەى سەر پەکەکە بەڕێوە بچێت.
بە مەبەستى بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکەدا بەشێکى زۆر لە ڕێکخراوەکان و چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان و ئازادیخوازان لە کوردان و دۆستەکانیان دەکەن بە مەبەستى هەڵگرتنى قەدەغەى سەر پەکەکە لە ئەڵمانیا بەشدارى لە خۆپیشاندانەکەدا بکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ڕۆژى ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٣ بە فەرمانی، مانفرێد کانتەر وەزیرى ناوخۆی ئەوکاتى ئەڵمانیا کارەکانی تەڤگەری ئازادی قەدەغە کرا و ماوەی ٣٠ ساڵە بەهۆی ئەو قەدەغەکردنەوە دامودەزگاکانی کوردستان و هەزاران کورد لە ئەڵمانیا تۆمەتەتیان دەدرێتە پاڵ.
ئـ.م
Comments are closed.