ناوەندى هەواڵەکان
سوپای ئۆکراین بڵاوى کردەوە، شەوى ڕابردوو ڕووسیا لە ڕێگەى زیاتر لە ٣٥ فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە هێرشی کردە سەر باشوورى هەرێمى ئۆدیسا، دەشڵێن، سوپاى وڵاتەکەمان توانیویەتى ژمارەیەکى زۆر لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بخاتە خوارەوە.
سوپاى ئۆکراین لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوى کردەوە، شەوى ڕابردوو ڕووسیا لە ڕێگەى زیاتر لە ٣٥ فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە هێرشی کردە سەر باشوورى هەرێمى ئۆدیسا.
ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆى هێرشەکانى شەوى ڕابردووى ڕووسیاوە زیانێکى زۆر بە ژێرخانى ناوچەکە گەشتووە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، سوپاى وڵاتەکەمان توانیویەتى ژمارەیەکى زۆر لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بخاتە خوارەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە، لە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٢ـەوە، هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكراین دەستی پێ كردووە و نزیكەی دوو ساڵە جەنگ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەردەوامە و بەشێكی زۆری خاكی ئۆكراین، لەلایەن سوپای ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیراوە.
ئـ.م
Comments are closed.