ناوەندی هەواڵەكان
بەپێی وتەی نێردەی تایبەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، دۆخی خۆرهەڵاتی ناوین ناگەڕێتەوە بۆ پێش شەڕی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس.
لە میانەی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی مەنامە برێت مەكگۆرك چەند وتەیەكی لەسەر گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییەی خۆرهەڵاتی ناوین پێشكەش كرد.
مەكگۆرك ڕایگەیاندووە، ئەوەی دەستپێكی شەڕی كردووە بزووتنەوەی حەماسە و داوای ئاسایش و ئارامی بۆ ئیسرائیل دەكەین، كار لەسەر كۆتاییهێنان بە كێشەی فەڵەستین و ئیسرائیل دەكەین.
نێردەی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشبینی ئەوەشی كردووە، دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوین ناگەڕێتەوە بۆ پێش حەوتی تشرینی یەكەم، ئەو بەروارەی شەڕی حەماس و فەڵەستینی تێدا ڕوویدا.
شەڕ لەنێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامی هەیە، بەو هۆیەشەوە جەمسەری جیهان و وڵاتانی زلهێزی كردووە بە دووبەرەی جیاوازەوە.
ب. هـ
Comments are closed.