لە ئەڵمانیا پۆلیس هێرشی کردە سەر خۆپیشاندانی ڕەوەندی کوردی و دۆستەکانی

ناوەندی هەواڵەکان

لە ناوەندى شارى بەرلین-ى پایتەختى وڵاتى ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکى گەورەى جەماوەریی بە بەشدارى کوردان و دۆستەکانیان دژى بڕیارى قەدەغەى سەر پەکەکە بەڕێوە چوو، بەڵام هێزەکانى پۆلیس هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و توندوتیژییان بەرامبەر ئەنجام دا.

ئەمڕۆ لە ناوەندى شارى بەرلین-ى پایتەختى وڵاتى ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکى گەورەى جەماوەریی بە بەشدارى کوردان و دۆستەکانیان دژى بڕیارى قەدەغەى سەر پەکەکە بەڕێوەچوو، هەرچەندە خۆپیشاندەران بە شێوەیەکى هێمنانە خۆپیشاندانەکەیان ئەنجام دا، بەڵام پۆلیس ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە.

چالاکییەکە بە درووشمی قەدەغەکردنى پەکەکە ڕابگرن و دیموکراسی بەهێز بکەن، بەڕێوەچوو، هێزەکانى پۆلیس ویستیان ڕێگری لە چالاکییەکە بکەن، بۆیە هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و ژمارەیەک خۆپیشاندەریان دەستگیر کرد.

هەروەها هێزەکانى پۆلیس بەهۆی پۆشینى جل و بەرگی کورد و ئاڵای سەوز و و سور و زەرد و هەروەها وێنەی ڕێبەر ئۆجالان خۆپیشاندەرانیان دەستگیرکردووە.

لە خۆپیشاندانەکەدا بەشێکى زۆر لە ڕێکخراوەکان و چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان و ئازادیخوازان لە کوردان و دۆستەکانیان بە مەبەستى هەڵگرتنى قەدەغەى سەر پەکەکە لە ئەڵمانیا بەشدارى لە خۆپیشاندانەکەدا دەکەن.

فشارەکان لەسەر ڕەوەندی کوردی لە ئەڵمانیا زیاتر دەبێت و لە سەردانەکەى دوێنێی ئەردۆغان سەرۆکى فاشیستى دەوڵەتى داگیرکەری تورک بۆ ئەڵمانیا، بەرپرسانى ئەو وڵاتە بەڵێنیان بە ئەردۆغان داوە چی دەبێت با ببێت، بەڵام ڕێگە بە بەڕێوەچوونى ئەو چالاکییە نادەن.

هەروەها هێزە ئەمنییەکان لەسەر شەقام و کۆڵانەکان بڵاوەیان پێکراوە و پاسی پۆلیس لەو شوێنانە دانراوە، هاوکات پۆلیس ڕێگرییان لەوە کردووە خەڵکی بچێتە ناو خۆپیشاندانەکە و بەشێکیان دەستگیر کردوون کە بینیویانە ئاڵای سەوز و سوور و زەردیان پێ بووە و جلوبەرگی کوردییان لەبەر بووە.

هەرچەندە هێزەکانى پۆلیس دەیانەوێت ڕێگریی بکەن کە خۆپیشاندانەکە بکەن کە لە کاتژمێر ١١ بەڕێوە دەچێت، بەڵام ڕەوەندی کوردی و دۆستەکانیان سوورن لەسەر ئەوەى خۆپیشاندانەکە ئەنجام بدەن، لە ئێستاشدا چالاکییەکە بەردەوامە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ڕۆژى ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٣ بە فەرمانی، مانفرێد کانتەر وەزیرى ناوخۆی ئەوکاتى ئەڵمانیا کارەکانی تەڤگەری ئازادی قەدەغە کرد و ماوەی ٣٠ ساڵە بەهۆی ئەو قەدەغەکردنەوە دامودەزگاکانی کوردستان و هەزاران کورد لە ئەڵمانیا تۆمەتەتیان دەدرێتە پاڵ.

Comments are closed.