ناوەندى هەواڵەکان
سه‌رۆكی ئۆكراین ڕایگەیاند، ئەگەر وڵاتانى ڕۆژئاوا پشتیوانییە سەربازییەکانیان بۆ وڵاتەکەی ڕابگرن، ئەوا هێزه‌كانیان ناچار دەبن له به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ڕووسیا پاشەکشە بکەن، دەشڵێت، به‌هۆی بارودۆخی ڕۆژهەڵاتى ناوه‌ڕاست و كۆمه‌ڵێ هۆكاری دیكه‌وه، وڵاتانى ڕۆژئاوا سه‌رنجى هاوکارییەکانیان گۆڕاوه و گواستوویانه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه.
ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆکى ئۆکراین، لەبارەى دۆخى شەڕى سوپاى وڵاتەکەى و ڕووسیا و ڕاگرتنى هاوکارییە سەربازییەکانى وڵاتانى ڕۆژئاوا بۆ کێڤ لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا بەمجۆرە زانیارى خستە ڕوو.
لە سەرەتاى قسەکانیدا سەرۆکى ئۆکراین باسى لەوە کرد، به‌هۆی بارودۆخی ڕۆژهەڵاتى ناوه‌ڕاست و كۆمه‌ڵێ هۆكاری دیكه‌وه، وڵاتانى ڕۆژئاوا سه‌رنجى هاوکارییەکانیان گۆڕاوه و گواستوویانه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه.
ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، ئەوەشى خستە ڕوو، ئەگەر وڵاتانى ڕۆژئاوا پشتیوانییە سەربازییەکانیان بۆ وڵاتەکەم ڕابگرن، ئەوا هێزه‌كانمان ناچار دەبن له به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ڕووسیا پاشەکشە بکەن.
ئەمە لە كاتێكدایە، لە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٢ـەوە، هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكراین دەستی پێ كردووە و نزیكەی دوو ساڵە جەنگ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەردەوامە و بەشێكی زۆری خاكی ئۆكراین، لەلایەن سوپای ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیراوە.
ئـ.م
Comments are closed.