- کاتژمێر ١٠ـی بەیانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبەردەم پەروەردەی شار و شارۆچکەکانیان دەست پێدەکاتەوە.
- حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە کەرکووک کاتژمێر ٢ـی پاشنیوڕۆ بەڕێوەدەچێت.
- ماوەى ٢٦ ڕۆژە سلێمان ئەحمەد، هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی ڕۆژ نیوز لەلایەن پەدەکەوە رفێنراوە و بێسەروشوێنە.
- گۆشەگیریى سەر ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.
- هێرش و داگیرکارییەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشوور و ڕۆژئاواى کوردستان درێژەى هەیە.
- دوورخستنەوەى حەلبووسى لە پۆستەکەى و کاردانەوەکان لەوبارەوە درێژەى هەیە.
- بانگەشەى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق بەردەوامە.
- لە بازاڕەکانى هەرێمدا نرخى شتومەک بەرزبووەتەوە و بەهاى دۆلاریش لە ئاستێکى بەرزدایە.
- وەرزى سەرما لە هەرێم دەستی پێ کردووە و تا ئێستاش بەشێکى زۆرى ناوچەکان نەوتیان وەرنەگرتووە.
Comments are closed.