باشترین جۆره‌کانی سەوزە بۆ نەخۆشانی توشبووى شەکرە کامانەن؟

ناوەندى هەواڵەکان

دکتۆر کامەران ڕەسوڵ دەڵێت، خواردنی سەوزە ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکرەی خوێن و باشترین سەوزەکانیش، کە پێویستە توشبووانى شەکرە بیخۆن ئەمانەن، خەیار، سپێناخ، جەرجیر، کولەکە، بیبەرى تون، بامیە و گێزەر.

دکتۆر كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك لە نووسینێکدا ئاماژە بە باشترین ئەو سەوزانە دەکات، کە پێویستە توشبووانى نەخۆشى شەکرە بەکارى بێنن و دەقەکەشى بەمجۆرەیە:-

خواردنى سەوزە چى گرنگیەکى هەیە؟

خواردنی سەوزە ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکرەی خوێن و بەرنامەی خۆراکی ته‌ندرووست تایبه‌ت بە نەخۆشی شەکرە.

باشترین جۆره‌کانی سەوزە بۆ نەخۆشانی توشبووى شەکرە کامانەن؟

یەکەم– خەیار، بڕێکی کەم کالۆری تێدایە و دەوڵەمەندە بە ماددە ڕیشاڵیەکان و ئاو و ڕۆلێکی بەرچاوی هەیە لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکرەی خوێن.

دووەم– بڕۆکلی، بەهۆی بوونی ماددەی سۆلفاڕافۆنەوە (sulfaraphone)  کە یارمەتی دابەزاندنی ئاستی شەکرەی خوێن ئەدات لەگەڵ بەهێزکردنی کاریگەری هۆرمۆنی ئەنسۆلین و کەمکردنەوەی نیشانه‌کانی هیلاکی ئۆکساندنه‌کان.

سێیەم– سپێناخ،  دەوڵەمەندە بە زۆرێک لە ڤیتامین و کانزاکان و ماددە ڕیشاڵییەکان و پڕۆتین، کە گرنگن بۆ نەخۆشی شەکرە و لە هەمان کاتدا  گلاسیمێک ئیندێکسەکەی زۆر کەمە.

چوارەم– سەوزە گەڵا تۆخەکان: وەک کاهوو، جەرجیر، کەلەرم، قەرنابیت، شێلم.

پێنجەم– بیبەری توون و کولەکە و کولەکەی زەرد.

شەشەم– فاسۆلیای سەوز و لۆبیا و بەزالیای سەوز.

حەوتەم– بامیە

هەشتەم – گێزه‌ر

نۆیەم– تەماتە

دەیەم–  سڵق و هلیۆن یا خەرشووف

یانزەیەم– ڕێواس و کنگر و کاردی و گژوگیا بەهاریەکانی تر.

ئـ.م

Comments are closed.