پەیامنێران
نزیکەی دوو مانگە مامۆستایانی وانەبێژ لە چەندین ناوچەى هەرێمى کوردستان بەردەوامن لە بایکۆتى دەوام و مامۆستایانی میلاکیش ھاتوونەتە پاڵ ناڕەزایەتییەکان و وەک خۆیان دەڵێن: تا وەڵامی داواکارییەکانمان نەدرێتەوە بەردەوام دەبین لە خۆپیشاندان.
ئەمڕۆ مامۆستایانی وانەبێژ و میلاک، لە سلێمانى، هەڵەبجە، سەیدسادق، قەڵادزێ، کەلار، ڕانیە کۆیە، چەمچەماڵ، کفرى، شارەزوور، پێنجوێن، دەربەندیخان و دووکان لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى ناوچەکەیان گردبوونەوە.
لە میانەى گردبوونەوەکەدا مامۆستایان ڕایانگەیاند، داواکارین لە حکومەت چیتر پڕۆسەی خوێندن نەکات بە قوربانی بێپلانی و خەمساردیی.
ئاماژە بەوەش دەکەن، پێویستە بە زووترین کات وەڵامی داواکارییە سەرەتاییەکانمان بداتەوە، کە بریتییە لە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و پێدانی مووچەی مامۆستایانی هەمیشەیی بێ پاشەکەوت و لە کاتی خۆیدا.
ئەوەش لە کاتێکدایە، نزیکەى دوو مانگە مامۆستایانى هەمیشەیی و وانەبێژ لە بەشێکى زۆرى ناوچەکانى هەرێم، بەهۆى دانەمەزراندیان بە شێوەى هەمیشەیی و پێنەدانى مووچەی سێ مانگیان بایکۆتى دەوامیان کردووە، بەڵام تا ئێستا لەلایەن حکومەتەوە وەڵامى داواکانیان نەدراوەتەوە.
سلێمانی…
هەڵەبجە…
کۆیە…
ئـ.م
Comments are closed.