ناوەندى هەواڵەکان
بە مەبەستى ڕێگریکردن لە خۆپیشاندانى مامۆستایانى وانەبێژ و چین و توێژەکانى دیکە، لە بەیانى ئەمڕۆوە هێزێکى زۆرى ئەمنیی لە دەوروبەرى بیناى ئەنجوومەنى وەزیران لە شارى هەولێر بڵاوەى پێکراوە، ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ نوێنەرى مامۆستایانى وانەبێژ لەلایەن ئاسایاشى پەدەکەوە دەستگیرکرا.
بڕیارە کاتژمێر ١٠ى ئەمڕۆ لەبەردەم بیناى ئەنجوومەنى وەزیران لە شارى هەولێر دژى پێنەدانى مافەکانیان گردبوونەوە ئەنجام بدەن.
بەپێى زانیارییەکان، بە مەبەستى ڕێگریکردن لە خۆپیشاندانى مامۆستایانى وانەبێژ و چین و توێژەکانى دیکە، لە بەیانى ئەمڕۆوە هێزێکى زۆرى ئەمنیی لە دەوروبەرى بیناى ئەنجوومەنى وەزیران لە شارى هەولێر بڵاوەى پێکراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ لە کاتى چوونى بۆ شارى هەولێر مامۆستا عەلى ڕەئوف، کە نوێنەرى مامۆستایانى وانەبێژە لە بازگەى کەورە سۆر لەلایەن ئاسایشى پەدەکەوە دەستگیرکرا.
جێگەى ئاماژەیە، بڕیاربوو ئەمڕۆ، لەبەردەم بینای ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە شارى هەولێر لە ژێر ناونیشانی “ماف دەسەندرێت نادرێت” گردبوونەوەیەك لەلایەن مامۆستایانى وانەبێژ ئەنجام بدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئاگاداری وانەبێژان كرایەوە ئامادەبن.
ئـ.م
Comments are closed.