گه‌رمیان
ژنان له چوارهه‌مین فێستیڤاڵی بازاڕی كه‌لار به‌شدارییان كردووه، به كاره‌كانیان فێستیڤاڵه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه و ده‌ڵێن: پێویسته ژنان له ماڵ بێنه ده‌ره‌وه و كاری سه‌ربه‌خۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئازاد بن، ده‌شڵێن: بوونی ئه‌م فێستیڤاڵه بۆ ژنان گرنگه و ئه‌مساڵ ژن به ڕێژه‌یه‌كی باش به‌شدار بوون.
١٦ـی ئه‌م مانگه، فستیڤاڵی بازاڕ له شارۆچكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ستی پێ كرد، زیاتر له ٣٠٠ فرۆشیاریش به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش كردووه، ژنانیش به ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌شدارییان كردووه، كه زیاتر له ٩٠ ژن ده‌بن و له بوارەکانی كاری ده‌ستی، خواردن و شێوه‌كارییدا به‌شدارییان تێدا كردووه.

نه‌سرین عه‌لی، ژنێكی به‌شداربووی فێستیڤاڵه‌كه‌یه، کە كاری ده‌ستی ده‌كات و به ڕۆژنیوزی وت: سێ ساڵه به كاری ده‌ستی به‌شداریی له فێستیڤاڵه‌كه ده‌كه‌ین، به‌رهه‌مه‌كانمان هه‌مووی خۆمان درووستی ده‌كه‌ین، ئه‌و شتانه‌ی له سیرامیک درووست ده‌كرێن، هه‌روه‌ها پشتوێن، ملوانكه و سه‌رپۆشیش درووست ده‌كه‌ین، له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشه‌وه به‌رهه‌كانمان ساغ ده‌كه‌ینه‌وه.
وتیشی: زۆر گرنگه ژنان بتوانن كار بكه‌ن و له ماڵ بێنه ده‌ره‌وه، من خۆم زیاتر له كارێک ده‌كه‌م، ئه‌م فێستیڤاڵه بۆ خانمان زۆر گرنگه، كاری چنین بۆ ئه‌و خانمانه زۆر باشه، كه هیچ كارێكیان نییه، له ڕووی مادی و مه‌عنه‌وییه‌وه، خه‌ڵكێكی زۆر به‌شدارییان كردووه له فێستیڤاڵه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هیوادارم هه‌مووان بتوانن به‌شداربن و ئیشی ده‌ستی خۆیان به خه‌ڵک بگه‌یه‌نن، كه چۆن ئیشه‌كانیان ده‌كه‌ن، ژنان پێویسته كار بكه‌ن، به كاری سه‌ربه‌خۆ ئازادتر ده‌بن و بۆ بژێوی خۆشیان گرنگه.

ئه‌فراح ئیبراهیم، شێوه‌كاره و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته بە ڕۆژنیوزی وت: دوو ساڵه به‌شداریی ئه‌م فێستیڤاڵه ده‌كه‌م به وێنه‌كردن له‌سه‌ر ده‌موو چاوی مناڵ، ژنان به زۆر كاری جیاوازی وه‌ک كاری ده‌ستی و چێشت لێنان به‌شدارییان كردووه، من له پاڵ ئه‌م كاره‌شدا كاری شێوه‌كاریی ده‌كه‌م، وێنه‌كانم زیاتر وێنه‌ی سروشت و خه‌یاڵییه، ته‌نها به زه‌یتی ئیش ناكه‌م، بەڵکوو له‌سه‌ر ته‌خته كاری جیاواز ده‌كه‌م.
ئه‌و ژنه شێوه‌كاره جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، كاری سه‌ربه‌خۆ بۆ بژێوی ژن زۆر گرنگه، ئێستا كۆمه‌ڵگه باشتره له جاران و ژن ده‌توانێ كاری سه‌ربه‌خۆ بكات، ئێستا گرووپی كاری ده‌ستی زیادی كردووه و ئه‌گه‌ر له ماڵه‌وه ڕێگر نه‌بن ژنان ده‌توان كاری خۆیان بكه‌ن و سودی هه‌بێت بۆیان.

میدیا حسێن، به‌شداربوویه‌كی تری فێستیڤاڵه‌كه‌یه و له‌باره‌ی كاره‌كه‌یه‌وه به ڕۆژنیوزی وت: چوار ساڵه به‌شداریی فێستیڤاڵی كه‌لار ده‌كه‌م، به هه‌موو جۆره شیرینییه‌ک و هه‌ندێ جۆری شیرینی درووست ده‌كه‌م تایبه‌تن به خۆم و كه‌س درووستی ناكات، له جۆری برمه و جۆره‌كانی تری وەک خشخش و كونافه، هه‌روه‌ها دۆڵمه و كوبه‌شمان هه‌یه و بۆ سلێمانی و هه‌ولێریش گه‌یاندنم هه‌یه.
وتیشی ژنان پاڵپشتی ناكرێن بۆ كاركردن، پێویسته پیاوان پاڵپشتی ژنان بن له كاره‌كانیاندا، ئێمه وه‌ك گرووپی مێخه‌ك له فێستیڤاڵه‌كاندا به‌شدار ده‌بین، ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی به‌شداری ژن زیادی كردووه، نزیكه‌ی ٩٠ ژن به‌شداری كردووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشوازی خه‌ڵک لاوازه به‌هۆی نه‌بوونی مووچه‌وه، نرخی كه‌پره‌كانیش زۆره و كرێی شوێنه‌كه‌م ١٠٠ دۆلاره بۆ ئه‌م شه‌ش ڕۆژه.

مه‌لیعه محه‌ممه‌د، یه‌كێكی تره له‌و ژنانه‌ی خواردنی كورده‌واریی درووست ده‌كرد و به ڕۆژنیوزی وت: چوار ساڵه به‌شداریی ده‌كه‌م، جاران ژن هه‌موو كارێكی ده‌كرد، له بواری ئاژه‌ڵداریی و نانكردن و كاری ماڵ، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ئیشانه نه‌ماوه و كه‌م كه‌س خواردنی كورده‌واریی ده‌كات، وتیشی خۆم كالانه و كچه‌كانیشم به بریانی و دۆڵمه به‌شدارییمان كردووه.
ساڵانه فێستیڤاڵی كه‌لار ئه‌نجام ده‌درێت و خه‌ڵكی لە ناوچه جیاوازه‌كانەوە به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی ئه‌م فێستیڤاڵه له‌وه‌ی ساڵانی تر جیا ده‌كاته‌وه، به‌شداریی ژنانه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر و زیاتر له ٩٠ ژن به‌شداربوون به كاری جیاواز.
ش.ئـ
Comments are closed.