ڕووسیا هێرشی کردە سەر پایتەختى ئۆکراین

ناوەندى هەواڵەکان

بەڕێوەبەرى سەربازی شاری کیێڤ بڵاوى کردەوە، بەیانى ئەمڕۆ ڕووسیا لە ڕێگەى ژمارەیەکى زۆر فڕۆکەى بێفڕکەوانەوە هێرشی کردە سەر شارەکەمان، دەشڵێن، سیستەمى بەرگرى وڵاتەکەمان ١٠ فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى ڕووسیاى خستووەتە خوارەوە.

سێری پۆپکۆ، بەڕێوەبەرى سەربازی شاری کیێڤ لە تلیگرامى خۆى بڵاوى کردەوە، بەیانى ئەمڕۆ ڕووسیا لە ڕێگەى ژمارەیەکى زۆر فڕۆکەى بێفڕکەوانەوە هێرشی کردە سەر شارەکەمان.

بەڕێوەبەرى سەربازی شاری کیێڤ ئاماژەى بەوەش کردووە، سیستەمى بەرگرى وڵاتەکەمان ١٠ فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى ڕووسیاى خستووەتە خوارەوە.

سێری پۆپکۆ، باسى لەوەش کردووە، بەهۆى چڕى بۆردومانەکانى ڕووسیاوە بۆ سەر شارەکەمان تا ئێستا زیانە گیانى و مادییەکانى هێرشەکە نەزانراوە.

ئەمە لە كاتێكدایە، لە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٢ـەوە، هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكراین دەستی پێ كردووە و نزیكەی دوو ساڵە جەنگ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەردەوامە و بەشێكی زۆری خاكی ئۆكراین، لەلایەن سوپای ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ئـ.م

Comments are closed.