ناوەندى هەواڵەکان
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، لە درەنگانى ئەمشەودا بارانبارینى بەهێز دەست پێ دەکات و کاریگەرییەکەى لە سنوورى دهۆک و هەولێر زیاتر دەبێت و مەترسى درووستبوونى لافاو لە شیلادزێ، چەمانکێ، ئامێدى و ئاکرێ هەیە، دەشڵێن، سبەى لێزمە باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت.
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، لە درەنگانى ئەمشەودا بارانبارینى بەهێز دەست پێ دەکات و کاریگەرییەکەى لە سنوورى دهۆک و هەولێر زیاتر دەبێت و مەترسى درووستبوونى لافاو لە شیلادزێ، چەمانکێ، ئامێدى و ئاکرێ هەیە ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.
باس لەوەش کراوە، سبەى لێزمە باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت و هەروەها، کاریگەرى ئەم شەپۆلە لە درەنگانى شەودا لاواز دەبێت.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، بەپێى پێشبینیەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٢٥ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ١٢ پلەیە.
ئـ.م
Comments are closed.