ناوەندى هەواڵەکان
بەپێی هەواڵێكی واشنتن پۆستی ئەمریكی، هەردوو لایەنی بزووتنەوەی حەماس و حكومەتی تەلئەبیب بە نێوەندگیری ئەمریكا ئەگەری ڕێكکەوتن لە نێوانیاندا هەیە بۆ ڕاگەیاندنى ئاگربەستێكی پێنج ڕۆژە.
شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و حكومەتی ئیسرائیل زیاتر لە چل ڕۆژی تێپەڕاند و بە هەزاران كەس بوونەتە قوربانی و تا ئێستاش شەڕەكە بەردەوامی هەیە.
لەو بارەوە، ڕۆژنامەى واشنتن پۆستی ئەمریكی بڵاوى کردەوە، بە نێوەندگیری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئەگەر هەیە رێكکەوتنێكی پێنج ڕۆژە لە نێوان حەماس و ئیسرائیل بكرێت، بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا دیلەكانیان ئاڵوگۆڕ پێ بكەن.
واشنتن پۆست جەختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژەى ئاگربەستەدا، ڕێگە بە چوونە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەكان دەدرێت بگاتە كەرتی غەزە.
باس لەوەش کراوە، هەروەها حەماس دەبێت ٥٠ هاوڵاتی مەدەنی ئیسرائیلی و ژنە بارمتەكان ئازاد بكات و لە بەرامبەردا تەلئەبیب ٥٠ ژن و منداڵی فەڵەستینی، کە وەك بارمتە لای ئیسرائیلن ئازاد دەکات.
جێگەى ئاماژەیە، بەپێى هەواڵى ئەو ڕۆژنامە ئەمریکییە چاوەڕوان دەكرێت لەم چەند ڕۆژەی ئاییندەدا ئاگربەستە پێنج ڕۆژییەكە ڕابگەیەنرێت.
ب. هـ
Comments are closed.