ناوەندی هەواڵەکان
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر ناردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان داوە بە نرخی ٦٠ هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک و هەموو ڕێکارەکانی ناردنی نەوتی سپی تەواو بوون.
سەباح سوبحی، لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندوە، ئەم هەفتەیە نەوتی سپی بە نرخی ٦٠ هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک دەگاتە هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەش داوە، هۆکاری دواکەوتنی ناردنی نەوتی سپی ماڵان لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان، لەبەر نرخەکەی بوو، کە ئەویش چارەسەر کراوە و ڕێکارەکانی تەواو بوون.
وتیشی: ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندیی لەسەر نرخەکەی داوە، کە نرخی هەر بەرمیلێک ٦٠ هەزار دینارە و بڕیارە ئەم هەفتەیە نەوتی سپی ماڵان لە بەغداوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە بەپێی ئاماری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم، ئەمساڵ توانراوە نەوت بەسەر ٥٠٠ هەزار خێزان دابەش بکرێت، بەڵام دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شارەکان بە هێواشی بەڕێوەدەچیت .
ر.س
Comments are closed.