ناوەندی هەواڵەکان
پارێزگاری نەینەوا بڕیاریدا سبەی دووشەممە بەهۆی خراپی ڕەوشی کەشوهەواوە پارێزگاکە بکرێتە پشووی فەرمی و پشووەکەش هێزە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان و خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ناگرێتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ نەجم جبووری پارێزگاری نەینەوا لە ڕاگەیانراوێکدا بڵاوی کردەوە، بڕیار دراوە دەوامی فەرمی بۆ سبەی دووشەممە ڕابگیرێت، بەهۆی خراپی کەشوهەواوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو خوێندکارانەی پۆلی شەشەمی ئامادەیین کە تاقیکردنەوەیان هەیە، لەگەڵ هێزە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکە لە پشووەکە بەدەر دەکرێن، لە هەمان کاتیشدا هێزەکانی پۆلیس و بەرگری شارستانی و تەندرووستی و یەکەی کارگێڕیەکان لە ئامادەباشیدا دەبن.
لە ئێستادا شەپۆلێکی بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەپێی پێشبینییەکانیش بارانبارینی بەخوڕ دەست پێ دەکات و مەترسی دروستبوونی لافاو لە چەندین شوێنی هەرێمی کوردستان هەیە و هۆشداری دراوە کە لە ئەگەری زیادبوونی لافاوەکە پشوو لە هەرێم ڕابگەیەنرێت.
ر.س
Comments are closed.