لافاو شەقامەکانی هەولێری داخستووە و ئاستەنگی هاتووچۆ درووست بووە

ناوەندی هەواڵەکان

ئەمشەو بەهۆی باران بارینی زۆرەوە لە شاری هەولێر لافاو درووست بووە، لە چەند شەقامێکی شاری هەولێر ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ شۆفێران درووست بووە.

لە شاری هەولێر بەهۆی زۆری ڕێژەی لافاو مەترسی لە بەشێکی گەڕەکەکان ئەو شارە درووست بووە، بە جۆرێک لەم ساڵدا دووەم شەپۆلی باران بارینە کە ئاستەنگی بۆ هاووڵاتییان درووست دەکات، تاوەکوو ئێستا نەتوانراوە ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ڕۆژنیوز، لە گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر لافاو درووست بووە، بەم هۆیەوە زیان بە چەند دووکاندار و دەستگیرێک کەوتووە، تووشی زەرەر و زیانی ماددی بوونەتەوە.

لە ئێستادا لە چەند شەقامێکی شاری هەولێر ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ شۆفێران دروست بوو، بە جۆرێک ڕێگای سەرەکی نێوان هەولێر بۆ شەقڵاوە و شەقامی ٦٠ مەتری چواریانی یاریگای فڕەنسۆ هەریری و شەقامی ١٠٠ مەتری نزیک نەخۆشخانەی ڕۆژئاوا، لەگەڵ ڕێگای سەرەکی هەولێر بۆ کەرکووک، ئاو لە شەقامەکان کۆ بووەتەوە و گرفتی بۆ هاووڵاتییان درووست کردووە.

جێگەی ئاماژەیە، لە پێش وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ لەبارەی درووستبوونی لافاو لە شاری هەولێر و دەوروبەری هۆشداری دراوەتە لایەنە پەیوەندیدارەکان تا چارەسەری بۆ بدۆزنەوە، بەڵام تا ئێستا گرفتی درووست بوونی لافاو لە پارێزگای هەولێر چارەسەر نەکراوە.

ر.س

Comments are closed.