هێزە ئەمنییەکانی عێراق حەوت چەتەیان لە ئۆپەراسیۆنێکدا دەستگیر کرد

ناوەندی هەواڵەکان

ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنێکدا هێزە عێراقییەکان دەستگیرکردنی حەوت چەتەیان لە سێ پارێزگاری عێراق ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا، دەستگیرکردنی حەوت چەتەی داعشیان لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا ڕاگەیاند.

ئاماژە بەوە کراوە، هێزەکانیان کە لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنێکەوە بەدوای پاشماوەکانی داعشدا دەگەڕێن، هەندێک جار لە ناوچەکەدا دەردەکەون و هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتی سڤیل دەکەنە ئامانج.

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکەدا ڕایگەیاندوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت و بەپێی زانیاریی هەواڵگریی دروست، حەوت چەتەی داعشیان دەستگیرکردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، دەستگیرکردنەکان بە دانانی چەند بۆسەیەک لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکانی بەغدا، ئەنبار و سەڵاحەدین ئەنجامدراوە و ئەو چەتانەی کە دەستگیرکراون ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون بۆ ئەوەی بەپێی یاسا دادگایی بکرێن.

ر.س

Comments are closed.