نرخی نەوت بەرزبووەوە و زێڕ جێگیرە

ناوەندى هەواڵەکان

ئەمڕۆ دوو شەممە لە بازاڕەكانی جیهان نرخی نەوتی خاوی برێنت و تێكساس بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨١ دۆلار و ٢٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى بەرمیلێک نەوت بەبڕى یەک دۆلار بەرزبووەوە.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تێكساس بە ٧٦ دۆلار و ٦٠ سەنتە و بەراورد بەوەش بە دوێنێ بەرمیلێک نەوت بە بڕى یەک دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

هاوكات نرخی یەك ئۆنسە زێر بە هەزار و ٩٨٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت، بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخەكەی جێگیرە.

ب. هـ

Comments are closed.