ناوەندى هەواڵەکان
نەخۆشخانەى پزیشکى دایک بڵاوى کردەوە، بەکتریای گەدە چەندان جۆری هەیە و دەبنە هۆی دەرکەوتنی نیشانەی نەخۆشی لە ناو کۆئەندامی هەرس و دەرەوەی و نەخۆشییەکەش چەندین نیشانەى هەیە لەوانەش ئازاری ناوسک، سکچوون، ڕشانەوە، پێچی ناو سک و غازات.
نەخۆشخانەى پزیشکى دایک لە ڕاگەیاندراوێکدا نیشانە و کاریگەرییەکانى بەکتریاى گەدە دەکات و دەقەکەشى بەمجۆرەیە:
بەکتریاى گەدە چییە؟
ئەم بەکتریایە چەندان جۆری هەیە و دەبنە هۆی دەرکەوتنی نیشانەی نەخۆشی لەناو کۆئەندامی هەرس و دەرەوەی.
نیشانەکانی بوونى بەکتریاى گەدە لە کەسێکدا کامانەن؟
یەکەم– ئازاری ناو سک
دووەم– سکچوون
سێیەم– ڕشانەوە
چوارەم– پێچی ناو سک
پێنجەم– بوونى غازات.
بوونى بەکتریاى گەدە لە دەرەوەی کۆئەندامی هەرس چى مەترسییەکى هەیە؟
یەکەم– کەمبوونەوەی ڕێژەی خەپلەکانی خوێن، کە بەهۆیەوە پەڵەی شین لەژێر پێست درووست دەکات.
دووەم– هەستیاری پێست (حەساسیەتی پێست) بەرامبەر هەندێک خواردن لەوانەش میوە و سەوزهکان، هەندێک جار هۆکارەکەی ئەمجۆرە بەکتریایەیە.
سێیەم– هەندێک لە ئازاری جومگەکان.
ئـ.م
Comments are closed.