ناوەندى هەواڵەکان
ناوەندی فریاگوزاریی دۆمنیكا بڵاوى کردەوە، بەهۆی بارانبارینی بە خوڕ و بە لێزمە، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ٢١ كەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢ هەزار هاوڵاتی دیكە مەترسیی لەسەر ژیانیان هەیە.
بارانبارین زۆربەی ناوچەكانی جیهانی گرتووەتەوە و بەو هۆیەوە زیانی گیانی و ماڵی بەدوای خۆیدا هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتێكی ناوەندی فریاگوزاریی دۆمنیكا، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی بارانبارینی بە خوڕەوە، ٢١ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە، هۆكاری بەشێك لە گیان لەدەستدانەكان داڕمانی دیوارێك بووە.
ئاماژەی بەوەش كردووە: هەر بەهۆی خراپی كەش و هەوا و باران بارینی بە لێزمەوە مەترسی لە سەر ژیانی ١٢ هەزار هاوڵاتی هەیە و سەرجەمیان ماڵەكانیان چۆڵكردووە.
جەختی لەسەر ئەوەش كردووەتەوە: جگە لە زیانە گیانییەكان، ژمارەیەكی زۆری ئۆتۆمبێل و خانوو و دووكان و شوێنی گشتی زیانی بەركەوتووە.
ب. هـ
Comments are closed.