کەشناسى هەرێم: بەفر بارین دەست پێ دەکات

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت و کاریگەرییەکەى لە سنوورى سلێمانى و گەرمیان زیاتر دەبێت و لە پاش نیوەڕۆوە بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەست پێ دەکات، دەشڵێن، سبەى بارانبارین بەردەوام دەبێت و هەروەها، بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت و کاریگەرییەکەى لە سنوورى سلێمانى و گەرمیان زیاتر دەبێت و لە پاش نیوەڕۆوە بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەست پێ دەکات و خێرایى با لە نێوان ٢٠ بۆ ٤٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان پێنج بۆ هەشت کیلۆمەتر دەبێت.

باس لەوەش کراوە، سبەى باران بارین بەردەوام دەبێت و هەروەها، بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت و کاریگەرى ئەم شەپۆلە لە کاتەکانى شەودا لاواز دەبێت و ئاسمان بۆ نیمچە هەور و ساماڵ دەگۆڕێت.

دەشڵێن، ئەمڕۆ و سبەى پلەکانى گەرما سێ تا نۆ پلە نزم دەبنەوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بەپێى پێشبینیەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٢٠ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٥ پلەیە.

ئـ.م

Comments are closed.