هەپەگە: چاڤڕێ گەلهات شەهید بوو

ناوەندى هەواڵەکان

هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکى شەهیدی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، لە ڕۆژى ٤ى تشرینى دووەمى ئەمساڵ هاوڕێمان چاڤڕێ گەلهات بەهۆى ڕووداوێکەوە لە هەرێمى مەتینا شەهیدبوو، دەشڵێن، وەک هاوڕێکانی ڕایدەگەیەنین، شوێنی خەون و ئامانجەکانی دەکەوین و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای ئەو هاوڕێمان و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانى پاراستنى گەل- هەپەگە لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی گەریلایەکى شەهیدى بڵاوکردەوە، کە لە هەرێمى مەتینا شەهید بووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە ڕۆژى ٤ى تشرینى دووەمى ئەمساڵ هاوڕێمان چاڤڕێ گەلهات بەهۆى ڕووداوێکەوە لە هەرێمى مەتینا شەهیدبوو.

ئاماژە بەوەش کراوە، وەک هاوڕێکانی ڕایدەگەیەنین، شوێنی خەون و ئامانجەکانی دەکەوین و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای ئەو هاوڕێمان و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین.

هەپەگە لەبارەى ناسنامەى شەهیدەکەوە بەمجۆرە زانیارى خستووەتە ڕوو:-

ناسناو: چاڤڕێ گەلهات

ناو و پاشناو: شیلان باکشی

شوێنی لەدایکبوون: شەرناخ

ناوی دایک-باوک: نازەنین – عوسمان

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٤ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣/مەتینا

ئ.م

Comments are closed.