ناوەندى هەواڵەکان
دەزگاى گشتى مینى هەرێم بڵاوى کردەوە، بەهۆی دابارینی ئەو بارانە زۆرە ئەگەری هاتنەخوارەوەی مین بۆ سەر رێگاکان زۆرە و ساڵانە بەهۆی بارانبارینەوە مین لە شوێنی خۆیان دەجوڵێن، دەشڵێن، هەر کەسێک مین-ى بینی دەستکاری نەکات و پەیوەندی بە ژمارە (١٨٢) بکات.
دەزگاى گشتى کاروبارى مین-ى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا لەبارەى جوڵانى مین یان پاشماوەى جەنگى بۆ ناوچە ئاوەدانەکان و سەر ڕێگا سەرەکییەکان هۆشدارى دەداتە هاوڵاتییان.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، بەهۆی دابارینی ئەو بارانە زۆر و بەخوڕەوە، ئەگەری هاتنەخوارەوە یان غلۆربوونەوەی مین بۆ سەر رێگاکان و بۆ ناو ئاوەدانی زۆرە و ساڵانە بەهۆی بارانبارینەوە مین لە شوێنی خۆیان دەجوڵێن و مەترسی زۆر بۆ سەر گیانی هاونیشتیمانیان درووست دەکەن.
ئاماژە بەوەش کراوە، هەر کەسێک مین یان پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی یان هەر شتێکی نامۆی بینی دەستکاری نەکات و پەیوەندی بە ژمارە (١٨٢) هێڵی گەرمی دەزگای مین بکات.
باس لەوەش کراوە، تیمەکانمان لە ئامادەباشیدان بۆ گەیشتنە شوێنەکە و چارەسەر و لابردنی مەترسی و هاوکاری هاونیشتیمانیان ئەرکێکی مرۆیی و نیشتیمانییە.
ئـ.م
Comments are closed.