ناوەندى هەواڵەکان
ناوەندی قەیرانەكانی پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بڵاوى کردەوە، بەهۆى بارانبارینەوە ئاستەنگى هاتوچۆ لە ناوچەکەمان درووست بووە و بەهۆی بارانبارینی بە لێزمەوە لە ناوەندەكانی خوێندن كراوەتە پشوو.
ئەمڕۆ لە زۆرینەی وڵاتانی ناوچەكە بەهۆی بارانبارینی بە لێزمەوە لافاو درووست بوو، هاوكات زیانی گیانی و ماڵی بەدوای خۆیدا هێنا.
ناوەندی قەیرانەكانی پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی بارانبارینی بە لێزمە و درووستبوونی لافاوەوە، ئاستەنگی هاتووچۆ درووست بووە و لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن كراوە بە پشووی فەرمى.
سەبارەت بە زیانە گیانی و ماڵییەكان، بەرپرسی خاچی سووری ئیلام باسی لەوە كردووە: تا ئێستا هیچ ئامارێكی گیان لەدەستدان و زیانە ماڵییەكانیان بەدەست نەگەیشتووە.
ب.هـ
Comments are closed.