بانکی ناوەندی هۆشداریی دەدات لە خراپ بەکارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنی

ناوەندى هەواڵەکان

بانکی ناوەندی عێراق بڵاوى کردەوە، هەندێ کەس کارتی ئەلیکترۆنی پاره‌ڕاکێشان خراپ بەکاردەهێنن، کە خراوه‌ته‌ بەردەستیان بۆ دابینکردنی پێداویستییە سروشتییە ڕەواکانی هاووڵاتیان، دەشڵێن، ناوی خاوەن کارته‌کانی بانکی، کە خراپ کارته‌کانیان بەکارده‌هێنن یان قاچاخچێتی پێوه‌ ده‌که‌ن ناوه‌کانیان له‌ لیستی ره‌شدا تۆمارده‌کرێن و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەم گرووپە گیراونه‌ته‌ به‌ر.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا هۆشداری دەدات لە خراپ بەکارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنی پاره ‌ڕاکێشان لە دەرەوەی عێراق.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، هەندێ کەس کارتی ئەلیکترۆنی پاره‌ڕاکێشان خراپ بەکاردەهێنن، کە خراوه‌ته‌ بەردەستیان بۆ دابینکردنی پێداویستییە سروشتییە ڕەواکانی هاووڵاتیان.

ئاماژە بەوەش کراوە، پابەندبوونی خۆمان دووپات ده‌کەینەوە بە جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی توند بۆ سنووردارکردنی ئەم دیاردەیە و پاراستنی سیستمی دارایی و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی لێی.

باس لەوەش کراوە، ناوی خاوەن کارته‌کانی بانکی، کە خراپ کارته‌کانیان بەکارده‌هێنن یان قاچاخچێتی پێوه‌ ده‌که‌ن ناوه‌کانیان له‌ لیستی ڕه‌شدا تۆمار ده‌کرێن و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەم گرووپە گیراونه‌ته‌ به‌ر.

دەشڵێن، دووپاتی ده‌کەینه‌وه‌، که‌ ئه‌و جۆره‌ که‌سانه بێبەش دەبن ‌لە دەرکردنی کارتی تر و سەرجەم بەرهەمە داراییەکان و هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر، ئەمەش بە پشتبەستن بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆری ژمارە ٣٩ی ساڵی ٢٠١٥ و ئەو یاسایە رێساو ڕێنماییانه‌ی که‌ دەرچوون.

ئـ.م

Comments are closed.