ناوەندى هەواڵەکان
کوردانی ڕووسیا ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان بە ئەنجامدانى دوو چالاکی پیرۆز کرد و ئەحمەدۆڤ ئاسین چەرکز، ئەندامی مەجلیسی کورد ڕایگەیاند، پەکەکە بە ڕێبەرێتی عەبدوڵا ئۆجەلان دامەزرا و ئەوەش هەنگاوی یەکەم بوو بۆ زیندووکردنەوەی هەبوونی کورد.
کوردانی ڕووسیا یادی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی پەکەکەیان لە هەرێمى ستراڤرۆپۆل و ئەدیگەی پیرۆز کرد و ئاهەنگەکە لە هەرێمی ستاڤرۆپۆل لە ماڵی چاندی ڕازدۆڵنۆ لە ناوچەی نۆڤالیکساندرۆڤسک بەڕێوەچوو.
لە چالاکیەکەدا ئەحمەدۆڤ ئاسین چەرکز، ئەندامی مەجلیسی کورد ڕایگەیاند، پەکەکە بە ڕێبەرێتی عەبدوڵا ئۆجەلان دامەزرا و ئەوەش هەنگاوی یەکەم بوو بۆ زیندووکردنەوەی هەبوونی کورد.
هەروەها، لەو چالاکییەدا هونەرمەندان مەحمەد فەرمان ڕوستەمۆڤ، ڕوسلان کنیاز، حەسەن مامەدۆڤ، گوهارا حەسەن و گرووپی هەڵپەڕکێی گوڵەکانی ڕۆژ لەسەر شانۆ نمایشیان کرد. هەروەها گروپی دەنگی ” Rûs Stîl ” بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.
لەلایەکى دیکەوە لە ناوچەیەکى دیکە بەناوى ئەدیگە چالاکیەکى تر بەبۆنەى ساڵیادى دامەزراندنى پەکەکە بەڕێوەچوو، تێیدا کوردانی شاری ئەدیگە لە ناوەندی چاندی سادۆڤۆی گردبوونەوە و ئاهەنگیان گێڕا.
لەو ئاهەنگەکەدا بەرپرسی مەجلیسی ژنانی کورد، سینەم مەحمەد، ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، فەیزۆ عەبدوڵایڤ، قسەیان کرد و ڕایانگەیاند، کە کوردانی ڕووسیا هەمیشە لەگەڵ تێکۆشانی ئازادیی کوردستان دەبن.
لە چالاکییەکەدا هونەرمەندان گوهارا حەسەن و باری عەلیێڤ هونەری خۆیان پێشکەش کرد.
ئـ.م
Comments are closed.