ناوەندی هەواڵەكان
بەهۆی زنجیرەیەك هێرش و شەڕ لە ناوچەی ئابیی جێناكۆكی نێوان سوودان و باشووری سودان ٣٢ كەس كوژران و زیاتر لە ٢٠ كەسى دیکەش بریندار بوون، كە ژن و منداڵیان تێدایە، هەروەها سەربازێكی بیانیش كوژرا.
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسانی سوودانەوە هەواڵی كوژرانی ژمارەیەك هاوڵاتی نێوان سوودان و باشووری سوودانى بڵاو كردەوە.
ئاژانسەكە بڵاوی كردەوە، بەهۆی زنجیرەیەك هێرش و شەڕ لە ناوچەی ئابیی جێناكۆكی نێوان سوودان و باشووری سودان ٣٢ كەس كوژران و زیاتر لە ٢٠ كەسى دیکەش بریندار بوون، كە ژن و منداڵیان تێدایە.
ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو شەڕە لە نێوان میلیشیا چەكدارەكان و سەربازانی سوپای باشوورى سوودان ڕوویداوە، ئەو ناوچەیەی شەڕەكەی تێدا ڕوویداوە دەوڵەمەندە بە نەوت.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، سەربازێك لە هێزی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان لەو شەڕەدا لە ناوچەی ئابیی كوژرا، بێ ئەوەی وردەكاری زیاتر بخرێتە ڕوو.
جێگای ئاماژەیە، لە ١٥ـی نیسانی ئەمساڵەوە، شەڕ و پێكدادانی بەرفراوان لە ناوخۆی سوودان لە نێوان سووپا و هێزەكانی پشتیوانی خێرا هەیە، بە سەدان كەس كوژراون و بریندار بوون، هەروەها زۆربەی بریندارەكان مەدەنی بوون.
هـ.ئ
Comments are closed.