کەرکووک
بەشی یەکەمی شانۆییەکانی دووەم ڕۆژی فێستڤاڵی شانۆی سەرشەقامی کەرکووک بەڕێوەچوو، کە تێیدا حەوت شانۆىی نمایشکران و بڕیارە پاشنیوەڕۆ ١٠ نمایشی دیکە بەڕێوە بچێت.
بەیانی ئەمڕۆ لە تایم سەنتەر مۆڵ، دووەم ڕۆژی خولی حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە کەرکووک، دەستی پێ کرد، بەشی یەکەم پێشنیوەڕۆ بەڕێوەچوو تێییدا حەوت نمایشی شانۆیی ئەنجامدران.
نمایشەکانی ڕۆژی دووەمی فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام بریتیبوون لە حەوت نمایش، گرووپێکی ڕۆژهەڵاتی کورستان شانۆی جێژوانیان نمایش کرد.
هەروەها، لە چالاکییەکەدا گروپێک لە پیرەمەگرووون، گرووپی کەفا لە سووریاوە، شانۆیەکی نمایشی تاکەکەسی بە ناوی شانۆی فۆبیا، لەلایەن گرووپێکى دیوانیەوه، تیپی شانۆی عاشقانی شانۆ، بە نمایشی سەما، لە دەربەندیخانەوە، گرووپی شانۆی بەغداد شانۆییەکیان بە ناوی لێرەوە بەرەو شێتبوون بەشداربوون.
بڕیارە پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٠ نمایشی دیکە بەڕێوە بچێت لە بازاڕی بولیڤارد و مۆڵ کەرکووک، کە گرووپەکان لە وڵات و شارە جیا جیاکانەوە بەشدارن.
ئـ.م
Comments are closed.