ناوەندى هەواڵەکان
کەشناسى هەرێم بڵاوى کردەوە، بەپێى پێشبینییەکان سبەینێ لە شارۆچکەى حاجى ئۆمەران لە سنوورى پارێزگاى هەولێر پلەکانى گەرما دەگەنە سفر پلەى سیلیزى، دەشڵێن، لە پاش حاجى ئۆمەران سبەى سۆران دووەم ناوچەى ساردى هەرێم دەبێت و بەرزترین پلەى گەرما تێیدا دەگاتە ٨ پلەى سیلیزى.
کەشناسى هەرێمى کوردستان لەبارەى ساردترین ناوچەى هەرێم لە سبەینێدا ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، بەپێى پێشبینییەکان سبەینێ لە شارۆچکەى حاجى ئۆمەران لە سنوورى پارێزگاى هەولێر پلەکانى گەرما دەگەنە سفر پلەى سیلیزى.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە پاش حاجى ئۆمەران سبەى سۆران دووەم ناوچەى ساردى هەرێم دەبێت و بەرزترین پلەى گەرما تێیدا دەگاتە ٨ پلەى سیلیزى.
دەشڵێن، سبەى گەرمیان بەرزترین پلەى گەرماى تێدا تۆمار دەکرێت و پلەکانى گەرما دەگاتە ١٩ پلەى سیلیزى.
ئـ.م
Comments are closed.