ناوەندی هەواڵەكان
ئەمڕۆ ئەمینداریەتی گشتی پەرلەمانی عێراق نووسراوێكی پێشكەش بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كرد، سەبارەت بە هەڵبژاردنی جێگرەوەیەك بۆ محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی پێشووی پەرلەمان.
بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئاراستەكردنی نووسراوێكی فەرمی بۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
بەپێی نووسراوەكەی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ ئەمینداریەتی گشتی پەرلەمانی عێراق نووسراوێكی پێشكەش بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كرد، سەبارەت بە هەڵبژاردنی جێگرەوەیەك بۆ محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی پێشووی پەرلەمان.
ئاماژە بەوەش كراوە، بە پشتبەستن بە مادەی (١٥) لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢٠تكایە ئاگادارمان بكەنەوە، لە ناوی ئەو كاندیدەی لە ئەنبار زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە، لە نێوان كاندیدە دەرنەچووەكان بۆ ئەوەی وەك ئەندامی پەرلەمان بخرێتە شوێنی محەمەد حەلبووسی.
١٤ی ئەم مانگە، دادگای باڵای فیدراڵی لە عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عێراقی دەركرد، كە تۆمەتبار بوو بە ساختەكردنی وادەی دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتار لەیس دلێمی.
هـ.ئـ
Comments are closed.