بەهۆی لافاوەوە گەنجێک لە هەولێر گیانى لەدەستدا

ناوەندی هەواڵەکان

بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، لە گوندێکی سنووری شارۆچکەی مەخموور هاوڵاتییەک خنکاوە و دەشڵێت: تیمەکانیان توانیویانە تەرمی ئەو هاوڵاتییە بدۆزنەوە.

ئێوارەى ئەمڕۆ بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، لە گوندی شێخە لاس لە ناوچەى مەلا قەرە سەربە شارۆچکەی مەخموور هاوڵاتییەک خنکا.

ئاماژە بەوەش دەکات، ئەوە هاوڵاتییەی خنکاوە شوانکارەیە و پاش گەڕانێک تیمەکانی بەرگریی شارستانیی تەرمەکەیان دۆزییەوە.

لە درەنگانی شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێکی باران بارین ڕووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و لافاو لەچەندین شوێن بەتایبەت سنووری هەولێر و ناوچەکانی گەرمیان دروستبوو، ئاو چووە نێو چەندین ماڵەوە.

هـ.ح

Comments are closed.