باڵەكایەتی
لەگەڵ هاتنی شەپۆلێكی باران بارین لە شارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق، بەفر چیاكانی سنوری سۆرانی سپی پۆشكرد و پلەكەكانی گەرما بەتەواوەتی ڕوویان لە نزمبوونەوە كرد.
لە شەوی ڕابردوەوە شەپۆلێكی باران بارین روی لە هەرێمی كوردستان كردووە وێرای باران بارین لە سنووری باڵەكایەتی و سۆران و برادۆست، ئەمجارە بەفریش سەرجەم شاخەكانی سنوورەكەی سپی پۆشكردووە.
بەفر لوتكە چیامانی برادۆستی سۆرانی گرتەوە لە باڵەكایەتیش چیای حەساری سەكران و مەموور و هەڵگورد و چیخی دەرێ و كارۆخ و هەموو شاخە بڵندەكانی گرتەوە.
چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی باران بارین لە دەریای ناوەڕاستەوە رووی لە هەرێمی کوردستان کردوە و سەرجەم ناوچەکانى هەرێمی گرتووەتەوە، لە چیاکانیش بەفر باریوە و شاخەکانى سپی پۆش کردوە.
هـ.ح
Comments are closed.