دەزگای دژە تیرۆری عێراق و سلێمانی سێ تۆمەتبار دەستگیر دەکەن

ناوەندی هەواڵەکان

دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاند، دوو ئەندامی سەر بە ڕێکخراوی داعش لە پارێزگاکانی دیالە و بەغدا دەستگیرکراوە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ دژەتیرۆری سلێمانی تیرۆرستێکی دیکە لە پارێزگای سلێمانی چالاکییەکەیان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا دەزگای دژە تیرۆری عێراق بڵاویکردەوە، بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگریی ورد، تیمەکانی دژە تیرۆری عێراق چەند ئۆۆپەراسیۆنێکیان لە چەند ناوچەیەکی عێراق ئەنجامدا و سێ ئەندامی سەر بە ڕێکخراوی داعشیان دەستگیرکرد.

ئاماژە بەوەشکراوە، تیمەکانی دژە تیرۆری عێراق یەکێک لە تیرۆرستەکانی لە پارێزگای دیالە دەستگیرکردوە، ئەو تیرۆرستەش چەندین پۆستی لە ڕێکخراوی چەکداری داعش هەبووە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ دژە تیرۆری سلێمانی، تیرۆرستێکی دیکە لە شاری سلێمانی دەستگیرکرا، سێیەم ئەندامی داعشیش لە پارێزگای بەغدا دەستگیرکراوە.

هـ.ح

Comments are closed.