ناوەندی هەواڵەکان
تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپ ڕایگەیاند، چارەسەرکردنی کێشەی کورد ئاسانە، پێش هەموو شتێک دەبێت واز لە ئەقلییەتی لەناوبردن بهێنن، گۆشەگیرییەکانی لەسەر بەڕێز ئۆجالان هەڵبگرن کە گەلی کورد وەک ئیرادەی خۆی سەیری دەکات و پێشەنگی هەنگاوی چارەسەری بوو.
تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (هەدەپ) لە کۆنگرەی پارتەکەی لە شاری ئاگری قسەی کرد.
باکرهان ڕێگەیاند، هەندێکجار مەزلومییەت و جیابوونەوە بەس نییە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی، ژمارەی گەلی کورد لە جیهاندا ٧٠ ملیۆن کەسە، بەڵام داواکاری و تێکۆشانمان بۆ مافەکانمان زۆرجار بە لەسێدارەدان، گرتن و ئاوارە کردن وڵامدراوەتەوە.
وتیشی: ئێمە هێشتا نەگەیشتووینەتە ئامانجی خۆمان، ئێمە شاهیدی شەڕ، زوڵم و چەوسانەوەی خەڵکی ئۆکراین و قەرەباغین، لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆمەڵکوژییەکانی گەلی ستەملێکراوی فەلەستینیش دەبینین، ئەمە مانای چییە؟ واتا داواکردنی ماف بەس نییە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان، کەواتە دەبێت خۆمان بە ڕێکخستن بکەین، پێویستە ٧٠ ملیۆن کورد لە دەوری یەک ئامانجدا کۆببینەوە و یەکبگرین و هەوڵبدەن.
سەبارەت بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تونجەر باکرهان وتی: دەڵێن کورد چی دەوێت، وادەزانن بە دەستگیرکردنمان دەتوانن کێشەی کورد چارەسەر بکەن، وادەزانن بە ئاوارە کردنمان دەتوانن کێشەی کورد چارەسەر بکەن.
هاوسەرۆکی هەدەپ ئەوەى خستەڕوو، چارەسەرکردنی کێشەی کورد ئاسانە، پێش هەموو شتێک دەبێت واز لە ئەقلییەتی ئەکار و لەناوبردن بهێنن، گۆشەگیرییەکانی لەسەر بەڕێز ئۆجالان هەڵبگرن کە گەلی کورد وەک ئیرادەی خۆی سەیری دەکات و پێشەنگی هەنگاوی چارەسەری بوو.
هەر لە درێژەی قسەکانیدا باکرهان ڕایگەیاند: قەیرانەکانی تورکیا بە ئاسانی چارەسەر دەکرێت، بۆ ئەمەش دەبێت ستاتۆی کورد بە فەرمی بناسرێت، بەم شێوازە ڕەفتار لەگەل چارەسەریدا بکەن، بەپێچەوانەی ویستی کورد قەیوم دانەنێن، دەست بەرداری دەستگیرکردنی کەسانی سیاسی ببن، زیندانییەکان بەتال بکەن، یاساکانی تێکۆشان لە دژە تیرۆر بگۆڕن.
هـ.ح
Comments are closed.