ناوەندی هەواڵەکان
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد، لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لەبارەی هەماهەنگییەکانی بانکی ناوەندی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کۆبوونەتەوە، دەشڵێت،هەفتەی داهاتوو لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کۆدەبینیەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، نووسینەگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سوودانی لەگەڵ ئەلێنا رۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمەریکا له عێراق کۆبوونەوە و سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان بانکی ناوەندی و گەنجینەی ئەمریکا گفتوگۆیان کرد.
ئاماژەى بەوەشکردووە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی چەند تەوەرێک کرا سەبارەت بە کۆبوونەوەی بانکی ناوەندی عێراق و گەنجینەی ئەمریکا کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو هەردوولا کۆببنەوە.
هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا سوودانی ئاماژەی بەوە کردووە، پابەندن بە پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان و راواێژکاران و هێزە ئەمنییەکان ئەرکەکانیان سەبارەت بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە خاکی عێراقدا جێبەجێ دەکەن.
هـ.ح
Comments are closed.