نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

ناوەندی هەواڵەكان

ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی جیهان، نرخی نەوتی خاوی برێنت و تێكساس بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

بەپێی ڕاپۆرتە جیهانییەكان لەسەر كەرتی ئابووری، ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨١ دۆلار و ٩٨ سەنت مامەڵەی پێوەكراوە، بەراورد بە دوێنێ ٦٢ سەنت بەرزبووەتەوە.

لە لایەكی دیكەوە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تێكساسی ئەمریكی بە ٧٧ دۆلار و ٦٠ سەنت دیاریكراوە و بەراورد بە دوێنێ، زیاتر لە یەك دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

بڕیارە كۆتایی ئەم مانگە بە مەبەستی جێگیركردنی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، ڕێكخراوی ئۆپیك پڵەس كۆبوونەوەی ساڵانەی خۆیان ئەنجام بدەن و بڕیار لەسەر جێگیری نرخی نەوت بدەن.

ب. هـ

Comments are closed.