١٤ کەس بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستدا

ناوەندی هەواڵەكان

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە، ١٤ كەس لە بەسرە بوونە قوربانی و ١٠ كەسیان مامۆستان و سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.

بەهۆی لەدەستدانی كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەكەیەوە، شۆفێری بارهەڵگرێك خۆی كێشاوە بە مینی پاسێكدا و بەو هۆیەوە سەرجەم سەرنشینەكانی گیانیان لەدەستداوە.

میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردووەتەوە، لە پارێزگای بەسرە شۆفێری بارهەڵگرێك بەهۆی لەدەستدانی كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەكەیەوە، خۆی كێشاوە بە ئۆتۆمبێلێكی مینی پاسدا و بەو هۆیەوە ١٠ مامۆستا و سێ منداڵ و شۆفێری پاسەكە گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەیان بەوەش كردووە: تەرمەكان ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كراون و لێكۆڵینەوە لەو بارەیەوە دەستی پێ كردووە.

جێی ئاماژەیە، هەفتەی ڕابردوو، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی عێراق بڵاوی كردەوە: ئاماری پێكدادانەكان لە عێراق بەهۆی نەبوونی مەرجەكانی توند و تۆڵی و بەكارهێنانی مۆبایل و خراپی ڕێگاوبانەكانەوەیە.

ب. هـ

Comments are closed.