ئیسرائیل هێزێكی زۆر لەسەر سنووری لوبنان جێگیر دەكات

ناوەندی هەواڵەكان

بەرپرسانی سەربازی لە حكومەتی ئیسرائیل بڵاویان كردەوە، تەلئەبیب ١٠٠ هەزار سەربازیان لە سنووری لوبنان جێگیر كردووە.

تا دێت شەڕی حەماس و ئیسرائیل گەرمتر دەبێت و تا ئێستا دانوستاندنەكان هیچ ئەنجامێكی ئەرێنی نەبووە، هاوكات ئیسرائیل حزبوڵای لوبنانی تۆمەتبار دەكات بە هاوكاریكردنی حەماس دژی وڵاتەكەی.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵی ئەمریكی لە زاری بەرپرسانی سەربازی ئیسرائیلەوە بڵاوی كردووەتەوە، تەلئەبیب بەهۆی دەستێوەردانی حزبوڵا لە شەڕی نێوانیان لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس، ١٠٠ هەزار سەربازیان لە سنووری لوبنان جێگیر كردووە.

شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل مانگ و نیوێكی تێپەڕاند، دواین ئامارەكان ئاماژە بە نزیكەی ١٥ هەزار كوژراو دەكەن لە هەردوولا و یەك ملیۆن و ٥٠٠ هەزار هاوڵاتیی فەڵەستینی و ئیسرائیلیش ئاوارەبوون، جگە لەوەی بە سەدان بارمتە لە هەردوولا هەیە.

ب. هـ

Comments are closed.