ناوەندى هەواڵەکان
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ لە لوتکەى شاخە بەرزەکان کەمێک بەفر دەبارێت، دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت و کەش سارد دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەروەها، پلەکانى گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ دوو تا چوار پلە نزم دەبنەوە.
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە لوتکەی شاخە بەرزە سنووریەکان کەمێک بەفر دەبارێت و نمە بارانیش لە هەندێ ناوچە دەبارێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.
باس لەوەش کراوە، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت و کەش سارد دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.
دەشڵێن، سبەى بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما دوو تا چوار پلە نزم دەبنەوە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، بەپێى پێشبینیەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ١٨ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە دوو پلەیە.
ئـ.م
Comments are closed.