عێراق مووچەی مانگی ١١ دابەش دەكات

ناوەندی هەواڵەكان

بەپێی ڕاگەیاندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی عێراق، دەست بە ئامادەكاری دابەشكردنی مووچەی مانگی ١١ ی فەرمانبەران دەكرێت و لە ٢٥ مانگەوە دابەشکردنى مووچە دەست پێ دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی عێراق بڵاوی كردەوە، ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ١١ ی مووچەخۆران دەكرێت و لە چەند ڕۆژی ئایندە دەست بە دابەشكردنەكە دەكرێت.

بەشی ژمێریاری وەزارەتی ئابووریی حكوومەتی عێراق ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردووەتەوە و باس لەوە دەكات، دەست بە ڕێكارە یاساییەكان كراوە بۆ دابینكردنی مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگی ١١.

ئاماژەی بە داوایەك كردووە و نووسیوویەتی: داوا دەكەین سەرجەم یەكەكانی وەزارەتەكانی دیكە پێداچوونەوە بە خەرجییەكاندا بكەن بۆ تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان بۆ تەرخانكردنی پارە، ڕەچاوكردنی مەرجی دارایی بۆ ئەوەی مووچەی مانگی ١١ دابەش بكەن.

حکومەتى عێراق هەموو مانگێک لە ٢٥ مانگەوە دەست بە دابەشکردنى مووچەى مووچەخۆرانى خۆی دەکات و لە ماوەى پێنج ڕۆژدا مووچەى سەرجەم توێژەکانى خۆی دابەش دەکات.

لە كاتێكدا حكوومەتی عێراق دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ١١ ی مووچەخۆران دەكات، ئاییندەی مووچەی مانگی ٩ و ١٠ و ١١ ی مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان دیارنییە.

ب. هـ

Comments are closed.