ناوەندی هەواڵەکان
دامەزراوەی پەخشی “بی بی سی”ـی بەریتانی، ناوی ١٠٠ ژنی کاریگەری جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکردەوە و ئەمساڵیش ناوی ژنێکی کوردی تێدایە.
ئەمڕۆ دامەزراوەی پەخشی “بی بی سی”، ناوی ١٠٠ ژنی چالاک و کاریگەری بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکردەوە.
دیاریکردنی ئەو کەسایەتییە کاریگەرانە لە بوارە جیاوازەکان و لە ئاستی جیهاندا لە ژنانی سیاسی و هونەرمەند و وەرزشەوان و چالاكوان و داکۆکیکار لە مافی کەمینەکان و ژنان دیاریکراون، لە نێویشیاندا ژنێکی کورد بە ناوی بەسیمە عەبدولڕەحمان هەیە، کە دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری ئاژانسی “کەسک”ە بۆ ڕاوێژی بیناسازیی و بەکارهێنانی وزەی سەوز (نوێبووەوە) لە عێراق.
بی بی سی لەبارەی بەسیمەوە نووسیوویەتی: بەهۆی شەڕەوە زۆرێک لە شارۆچکەکانی عێراق وێران بوون، بەڵام کاتێک بەسیمە عەبدولڕەحمان دوای ماستەرەکەی لە ئەندازیاری پێکهاتەیی گەڕایەوە، شێوازێکی جیاوازی بۆ هاوکاریی پێشخست و کەسک-ی دامەزراند کە یەکەم هەنگاوە لە عێراقدا بەرەو درووستکردنی خانوو و باڵەخانەی دۆستی ژینگە و بەکارهێنانی خۆر وەک سەرچاوەی بەدەستهێنانی وزە.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، بەسیمە بە شێوەیەک کار دەکات، کە بیناسازی و بوارەکانی پڕاکتیزەکردنی کاریگەریی نەرێنییان لەسەر خۆشگوزەرانی و ژیانی نەوەکانی داهاتوو نەکەن.
ش. ئـ
Comments are closed.