لە هێرشێكی دەوڵەتی تورك بۆ سەر منبج حەوت هاوڵاتیی بوونە قوربانی

ناوەندی هەواڵەكان

بەهۆی بۆردوومانەكەی دوێنێی سوپای دەوڵەتی داگیركەری تورك و بەكرێگیراوانی بۆ سەر گوندی عەون دادات لە باكووری شاری منبج حەوت هاوڵاتیی مەدەنی بریندار بوون.

ئاژانسی هاوار نیوز لەبارەی هێرشەكەی دوێنێی سوپای دەوڵەتی داگیركەری تورك و بەكرێگیراوانی بۆ سەر مەنبەج زانیاری نوێی بڵاوكردەوە.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوە كردووە، ئێوارەی دوێنێ سوپای داگیركەری تورك و بەكرێگیراوەكانی گوندی عەون داداتیان لە باكووری شاری منبج بە چەكی قورس بۆردوومان كرد، لە ئەنجامدا چەند هاوڵاتییەكی مەدەنی شەهید و برینداربوون.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بۆردوومانەكە بووەتە هۆی برینداربوونی حەوت هاوڵاتیی مەدەنی، دواتر بریندارەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی دار شیفا لە منبج، ناوی بریندارەكان (فاتیمە ئیبراهیم، عیماد عوبەید، عەبدوڵا شێخ حەسەن، حسێن ئەحمەد، محمد زەكەریا مواس، حەسەن حەجی و ئەحمەد فەواز).

لە كۆتاییشدا ڕوونی كردەوە، دوای دڵنیابوون لە سەقامگیریی باری تەندرووستییان بریندارەكان، هەموویان نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە، جگە لە فاتیمە ئیبراهیم.

هـ.ئ

Comments are closed.