ناوەندی هەواڵەکان
هەپەگە ڕایگەیاند، یەکینەکانی گەریلا بە چالاکییەک یادی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد و ۱۲ داگیرکەریان لە هەرێمی مەتینا بە سزا گەیاند.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنى هەپەگە بڵاوی کردەوە: پارتی ئێمە پەکەکە بە هێڵی سیستەمی سۆسیالیزمی دیموکراتیک بۆ ئازادیی گەلی کورد و ناوچەکە بووەتە هیوایەک، لە هەمان کاتدا سەرچاوەی دەسەڵاتە بۆ هەموو مرۆڤایەتی، ساڵیادی ٤٥ ساڵەى دامەزراندنى پارتی ئێمە پەکەکە لەلایەن گەریلاکانى ئازادییەوە بە چالاکی پیرۆز کرا.
ئاماژەى بەوەش کردووە، هێزەکانی گەریلا لە هەرێمی مەتینا بە ورەیەکی گەورە و بە ڕووحی گیانفیدایی و ئاپۆیی بە توندی گورزیان لە داگیرکەران وەشاند و ١٢ داگیرکەریان سزا دا.
هەپەگە وتیشی: هاوڕێی ئێمە عەگید کە لەو چالاکییەکەدا شەهید بوو، پارتی ئیمە پەکەکە بە شوێن هەنگاوەکانی شەهیدەکانماندا دەڕوات و لەسەر هەمان هێڵ بەرەو سەرکەوتن بەردەوام دەبێت و تۆڵەی شەهیدەکانی دەکاتەوە.
هـ.ح
Comments are closed.