ناوەندى هەواڵەکان
جارێکی تر پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە ماوەی دوو ساڵە بە هیچ جۆرێک هەواڵی نازانرێت، بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لە ئیمرالی، جارێکی تر داواکارییان پێشکەش کرد.
پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە، ئیبراهیم بیلمەز، ڕازی ئوستورک، ئەمران ئەمەکجی و جەنگیز یورەکلی، بۆ ئەوەی بتوانن دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان و زیندانیانی دیکە لە ئیمرالی (عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش) ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری گشتیی کۆماریی-یان لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کردووە و داواکارییان پێشکەش کردووە.
لە ٢٦ـی ئاداری ٢٠٢١ـەوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەى ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە بەردەست نییە و لەگەڵ ئەوەی سەدان جار پارێزەرەكانی داوای دیداریان كردووە، بەڵام داواكەیان ڕەت كراوەتەوە.
ئـ.م
Comments are closed.