تەژەکە-ئە: لە هەر شوێنێکی جیهان دژ بە هەموو جۆرە توندوتیژییەک تێدەکۆشین

ناوەندی هەواڵەکان

تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) بەبۆنەی ٢٥ی تیشرینی دووەم، ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان، ڕایگەیاند، ئێمە لە هەموو شوێنێکی جیهان دژ بە هەموو جۆرە توندوتیژییەک تێدەکۆشین، تا ئەو کاتەی کە ئەنجام بەدەست نەهێنین، بەردەوام دەبین لە تێکۆشانەکانمان.

ئێمە داوا لە هەمووان دەکەین کە بە بەهێزترین شێوە بەشداریی چالاکییەکان ببن.

تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) بە بۆنەی ٢٥ی تیشرینی دووەم ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

تەژەکە-ئە لە ڕایگەیاند: وەک تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا، لە چوارچێوەی “ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان دەڕۆین”، بە باوەڕ، ئیرادە و بەرخۆدان پێشوازی لە ٢٥ی تشرینی دووەم دەکەین.

تەژەکە-ئە وتیشی: بە بۆنەی ٢٥ی تیشرینی دووەم ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان، خوشکەکانی میرابێل کە هەڵوێستی بەرخۆدێرانەی خۆیان لەسەر ژیانێکی ئازاد لە دژی ڕژێمی فاشیستی تروژیلۆ دەردەبڕی، دیسانەوە سارا، هەڤرین خەلەفان، ئەوین و هەموو ئەو ژنانەی کە لەسەر ئەم ڕێگایە بەرخۆدانیان کرد، ڕەنجیاندا، بەردێلیاندا، بە ڕێز و خۆشەویستییەوە بیریان دەهێنینەوە، باوەڕی و خۆشەویستی ئەوان بۆ ژیانێکی ئازاد بووەتە هێزی سەرهەڵدانی هەموو ژنانی جیهان.

هەر لە ڕاگەیانراوەکەدا تەژەکە-ئە  ئاماژەى بەوە کردووە، ئەوان لە هەموو شوێنێکی جیهان دژ بە هەموو جۆرە توندوتیژییەک تێدەکۆشن، تا ئەو کاتەی کە ئەنجام بەدەست نەهێنن، بەردەوام دەبن لە تێکۆشانەکانیان.

هاوکات تەژەکە-ئە جەختیش دەکاتەوە کە سەدەی بیست و یەک دەبێتە سەدەی سەرکەوتنی ژنان، ئەم ڕاستییە ڕۆژانە زیاتر و زیاتر خۆی نیشان دەدات و  تەڤگەری ژنانیش بووە بە تەڤگەرێکی جیهانی و گۆڕاوە بۆ هێزێکی کۆمەڵایەتی.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیانراوەکەدا، تەژەکە-ئە دەڵێت: ئێمە وەک تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) بە بۆنەی ٢٥ی تیشرینی دووەم ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان لە هەموو شوێنێک چالاکیی ئەنجام دەدەین، ئێمە لە بەرامبەر توندوتیژییەکانی پیاو-دەوڵەت ژیان دەپارێزین.

لە کۆتاییدا تەژەکە-ئە داوا لە هەموو ژنان دەکات کە بە بەهێزترین شێوە بەشداریی چالاکییەکانی ٢٥ی تیشرینی دووەم ببن.

هـ.ح

Comments are closed.