لەلایەن پۆلیسى تورکەوە لە ئەنقەرە ١٠ کەس دەستگیرکران

ناوەندى هەواڵەکان

لە میانەى هەڵمەتى پاکاتاوى سیاسیدا لە ئەنقەرە ١٠ کەس، کە لە ناویاندا هەریەکە لە هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ی ئەنقەرە و ئەندامی کۆمەڵەی پارێزەرانی هاوچەرخ (چەهەدە) سەمرا دەمیریش هەن دەستگیرکراون.

ئاژانسى فوڕاتنیوز بڵاوى کردەوە، بەیانى ئەمڕۆ پۆلیسى تورک لە شارى ئەنقەرە هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک لە ماڵان.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە میانەى هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لەلایەن پۆلیسى تورکەوە ١٠ کەس، کە لە ناویاندا هەریەکە لە هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ی ئەنقەرە و ئەندامی کۆمەڵەی پارێزەرانی هاوچەرخ (چەهەدە) سەمرا دەمیریش هەن دەستگیرکراون.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، هۆکارى دەستگیرکردنى ئەو کەسانە تا ئێستا نەزانراوە و لە پاش دەستگیرکردنیان گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى ناوچەکە.

ئـ.م

Comments are closed.