کژار: ژنان بە تێکۆشانیان هەموو سنوورێکی ڕەگەزیی و ناسیۆنالیستی و ئایینییان نەهێشتووە

ناوەندی هەواڵ

کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کژار دەڵێت: ژنان ئێستا ئەو سنوورانەیان پارچە کردووە، بە تێکۆشانیان هەموو سنوورێکی ڕەگەزی، ناسیۆنالیستی، ئایینییان نەهێشتووە؛ پارادایمی شۆڕشی کۆمەڵایەتی بە پێشەنگایەتی ژنان دیاری کراوە.

کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کژار بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی تێکۆشان لە دژی توندوتیژیی ژنان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگایەندراوەکەدا هاتووە “ئێمە پێشوازی لە ڕۆژی جیهانی تێکۆشان دژی توندوتیژیی ژنان دەکەین، لە کاتێکدا کە عەقڵیەتی پیاوسالار هەموو بوارەکانی ژیانی کردووتە گۆڕەپانی شەڕ، داگیرکاریی، کوشتن و خۆکوشتنی ژنان، شەڕو ئاڵۆزییەکان کە هەر ڕۆژ پەرە دەستێنن و بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردووەتە دەریای خوێن، لەسەر بنەمای عەقڵیەتی پیاوی دەسەڵاتدار سەری هەڵداوە”.

ئاماژەى بەوەش کردووە،  ئەم دۆخە ڕۆژانە ژیانی ژن و منداڵان دەخاتە مەترسییەوە، لە کەسایەتی ژن و منداڵاندا قڕکردن لەسەر کۆمەڵگا و دەوروبەری  بەڕێوە دەچێت، لە شەڕی داگیرکاریی کە بە عەقڵیەتی پیاوان – دەوڵەت ڕوودەدەن، ژن ومنداڵان زۆرتر بوونەتە قوربانی، ژنانێک بەهۆی ئەم شەڕانەوە کۆچبەر دەبن لە خاک و وڵاتی خۆیان دوور دەکەونەوە، لەلایەن پیاوانەوە ڕووبەڕووی هەڕەشە و توندوتیژیی دەبنەوە.

کژار باسی لەوەش کردووە، ژنان لە شەقامەکاندا مامەڵەیان پێوە دەکرێت، بە شێوەیەکی دڕندانە دەستدرێژییان دەکرێتە سەر و دەکوژرێن، ئەم شەڕانە دژی ژن و ژیانە لە سرووشتدا، زۆربەی شەڕەکان بە سەرکێشی چەتەکان دەکرێت، هەروەها شەڕی قەرەباخ، فەڵەستین، کوردستان و بە تایبەتی لە عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوودەدات،دەشڵێت: لەسەر بنەمای سیستەمی فاشیستی پیاوسلار دامەزراوە، لەگەڵ زیادبوونی شەڕ و میلیتاریزم کە سەرچاوەی لە دەوڵەتە نەتەوەکان وەردەگرێت، لەگەڵ خۆی کۆمەڵکوژیی ژنان زیاتر و قووڵتر دەکاتەوە.

ڕاگەیاندراوەکەی کژار بەم شێوەیە بەردەوام بوو:

پرسی ئازادیی ژنان پرسێکە لە هەموو جوگرافیاکاندا هەیە، بەرخۆدانی ژنانیش بەرخۆدانێکە کە بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە، شەڕی جیهانی سێهەم وەک شەڕی پارادایمەکان وایە. هێزەکان، گەل، ئەو ژنانەی ڕێبازی شارستانییەتی دیمۆکراتیک پێشەنگایەتی دەکەن و شارستانییەتی دەسەڵاتداری پیاو – دەوڵەتیش لایەنگری شەڕن.

یەکێک لەو هۆکارانەی کە گەلانی جیهان پشتیوانی لە شۆڕشی ژنان ‘ژن، ژیان، ئازادیی’ لە ئاستی جیهانیدا دەکەن، هۆشیاری شەڕی پارادایمەکانە. ڕاپەڕینێکە ٢٠٢٢ بە ڕێبەرایەتی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕوویدا، ئاستی ڕادیکاڵبوونی تێکۆشانی ژنان لە دژی سیستەمی دەوڵەتی پیاوسالار دیاری دەکات، ڕێژێمی ئێران بە سیاسەت پشت بە ڕەگەزپەرستی و ئایینی و کۆمەڵکوژیی ژنان بەڕێوە دەبات، کوشتنی ژنانی لە بواری یاسا و شەریعەتدا بە پاساو دێنێتەوە، هەروەها ڕەگەزپەرەستی وەک چەکی سەرەکی دژی ژنان بەکاردەهێنێت، لەژێر ناوی ئاییندا دەوڵەتی پیاوسالاری پیرۆز نیشانداوە و بە هەموو شێوەیەک پاساو بۆ کوشتنی ژن دادەنێت.

لە ئێران هێرشی پیاوسالار بۆ سەر ژنان لە بەرزترین ئاستدایە، ڕژێمی داگیرکەر دەیەوێت بە هەموو شێوەیەک تۆڵەی شۆڕش لە ژنان بکاتەوە، چونکە کە ڕاپەڕین و ناڕەزایەتی ژنان لە دژی سیستەمی ستەمکار گۆڕا بۆ شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی؛ ئەمەش گورزێکی بەهێزی لە عەقڵیەتی ڕژیم داوە.

هەر لە کوشتنی شلێر ڕەسوولیەوە تا ژینا ئەمینی و ئارمیتا و دەیان ژنی دیکە، کەلتووری دەستدرێژیی پیاویان بە ڕەوا دەبینێ، کۆیلایەتی بەسەر ژناندا سەپاندووە. بەڵام ژنان ئێستا ئەو سنوورانەیان پارچە کردووە، بە تێکۆشانیان هەموو سنوورێکی ڕەگەزیی، ناسیۆنالیستی، ئایینییان نەهێشتووە؛ پارادایمی شۆڕشی کۆمەڵایەتی بە پێشەنگایەتی ژنان دیاری کراوە.”

کژار ڕایگەیاند دەوڵەتی ئێران بە هەموو شێوەیەک پێشەنگەکانی شۆڕش بە ئامانج دەگرێت، دەیەوێت ناوەڕۆکی شۆڕشی ‘ژن، ژیان، ئازادیی’ لاواز بکات و ڕایگەیاند لە ئەنجامی ئایدۆلۆژی ئەو سیستەمەیە کە ژنان ڕۆژانە بە دەستی باوک، هاوسەر و برایان دەکوژرێن.

‘لە ٢ ساڵی ڕابردوودا ١٥٦ ژن بە دەستی باوک و پیاوی بنەماڵەکان لە ئێران کوژراون’ لە بەیاننامەکەدا ڕاگەیەندراوەکە دەوڵەت لە ڕێگەی پیاوی بنەماڵەکانەوە عەقڵیەتی خۆی جێگیر دەکات و ڕایدەگەینێ ” لە شەقامەکاندا پۆلیسی ئەخلاق و بەسیج، لە ماڵەکاندا باوک و هاوژین ژنان دەکوژن، نوێنەری ڕاستەقینەی ڕژێمن ، ڕژێمی بنەماڵە وەک ڕێکخراوێکی ئایدیۆلۆژیک، شانەی بنەڕەتی بۆ دەسەڵاتی خۆی بەکاردەهێنێت، لە ساڵێکدا کە تێکۆشانی ژنان گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی، دەیان ژن لەلایەن پیاوانی ڕەگەزپەرەستەوە بوونە قوربانی، وەک چۆن ئۆپەراسیۆنێکی سیاسی لەسەر ژنان هەیە و دەیان ژن دەگیرێن و لە ڕووی دەروونی و جەستەییەوە ئەشکەنجە دەدرێن، هێرشی پیاوی دەسەڵاتدار بۆ سەر ژنانی ناو بنەماڵەیش ئەنجام دەدرێت.

بەپێی ئەو ئامارانەی لە ئێران تۆمارکراون، ١٥٦ ژن بە دەستی باوک و پیاوی بنەماڵەکانەوە کوژراون، لە ئێران لە ٢ ساڵی ڕابردوودا چوار ڕۆژ جارێک ژنێک کوژراوە بەڵام بەپێی توێژینەوەکانی زانکۆ ساڵانە ٣٧٥-٤٥٠ ژن دەکوژرێت تەنها لە ٢ هەفتەی ڕابردوودا ٨ ژن کوژراون واتە هەر 2 ڕۆژ ژنێک دەکوژرێت. هەروەها پیاوە بکوژەکان لەلایەن سیستەمی دەوڵەتەوە وەک پاراستنی شەرەف پێناسە دەکرێن. ‘بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد زیندان کراوە بە گۆڕەپانی تێکۆشان و بەرخۆدان’ هەر ڕۆژ هەڕەشە لە ژنان دەکەن، سەدان ژن کە لە ئیرادەی سیاسی خۆیان دەپارێزن، لە زیندانەکانی ئێراندا لە مافی سیاسی، یاسایی و هەموو مافە ڕەواکانیان پێشێل دەکرێن.

ڕژیم لە زیندانەکاندا شەڕێکی تایبەت لە دژی ژنان بەڕێوە دەبات، و دەیەوێت لە ڕێگەی سیاسەتی بێ ئەخلاقیەوە، پەشیمانی بەسەر زیندانیاندا بسەپێنێت. زیندانەکان بە پێشەنگایەتی ژنانی کوردەوە کراون بە مەیدانی تێکۆشان و بەرخۆدان، ڕژیم دەیەوێت بە هەر شێوازێک بێت ناوەڕۆکەکەی لەناو ببات.

١٦ ساڵە زەینەب جەلالیان لە زیندانەکانی ڕژیمدا سات بە سات بەرخۆدانێکی بێ وێنە لەبەرامبەر ئایدۆلۆژی دەسەڵات بەڕێوە دەبات. زەینەب بۆتە ئیرادەی سیاسی هەموو ژنان و گەلی کورد و هێمای ژنانی ئازادیخواز و هێڵی بەرخۆدان. ڕژێمی داگیرکەر گەورەترین ترسی لە دژی ئیرادەی بەرخۆدان هەیە، زەینەب لە هەموو مافە تەندروستی و ڕەواکانی بێبەش دەکرێت. هەروەها وریشە مورادی بە ناوی جوانا سنە کە یەکێکە لە پێشەنگەکانی شۆڕشی ‘ژن، ژیان، ئازادی’یە بۆ ڕێکخستن و پەروەردەی ژنان لە پێناو ژیانێکی ئازاد بەدیلی زۆری داوە، زیاتر لە سێ مانگە هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی ئەندامەکەمان جوانا سنە نییە، دام و دەزگا ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بە هەموو شێوەیەک شەڕێکی تایبەت بەڕێوەدەبەن و بارودۆخی ئەو ئەندامەمان نادیارە. ئێمە هەست بە مەترسییەکی جددی دەکەین و وەک بزووتنەوەی ئازادیی ژنان کەژار و هەموو گەلی ئازادیخواز، نیگەرانییەکانمان زیاتر دەبن. ڕێژیمی ئێران لە بارودۆخی ئەندامەکەمان بە هەموو شێوەیەک بەرپرسیارە.

هەروەها بەرپرسە لە ڕەوشی زیندانیانی دیکە وەک پەخشان عەزیزی چالاکی مەدەنی و دەیان زیندانی لە نەتەوە جیاوازەکانی وەک بەلووچ و عەرەب کە بارودۆخیان نادیارە و بێسەروشوێنن. چەندە گوشاری دەسەڵاتی تۆتالیتار هەبێتیش، بەرخۆدان و تێکۆشانی ژنان لە بەرزترین ئاستدا بەردەوامی دەبێت. ناڕەزایەتی ژنان و گەنجان بە کوشتنی کچە کورد ژینا ئەمینی گەیشتووەتە ئاستی شۆڕشێکی هۆشیاری، سیاسی و کۆمەڵایەتی و هیچ گوشار و هێرشێکی پیاو – دەوڵەت ناتوانێت شۆڕشی کۆمەڵایەتی لاواز بکات. ئەم شۆڕشە بە پێشەنگایەتی ژنان پێشکەوتووە و فەلسەفە و پارادایمی لە کەسایەتی ژنی کورد و ئێرانیدا بڵاو بووەتەو. شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” بەردەوامە، ئەوانەی زۆرترین بەدیلی ئەم شۆڕشە دەدەن ژنانی خۆڕاگر، بنەماڵەی شەهیدان، بەتایبەتی ئەو دایکانەی کە بە دڵ و گیان، بە زانستی ئازادیەوە ڕۆحی شۆڕش دەپارێزن و درێژەی پێدەدەن. شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” لە بەرزترین ئاستدا ڕادیکاڵبوونی ژنان و لاوانە دژ بە سیستەمی قڕکەری ڕژیم نیشاندا. ئایدۆلۆژی ڕژیم لەبنەڕەتدا ڕەت کرایەوە، لەگەڵ خۆی کولتووری بەرخۆدانی و یەکگرتوویی گەلانی نیشاندا، ژنان ئیتر تەنیا خۆیان وەک قوربانی نابینن، تێکۆشان دەکەن و مێژووی ئازادی خۆیان دەنووسنەوە. وەک ئافرێنەری مانیفێستی”ژن،ژیان، ئازادی”ڕێبەر ئاپۆ دەست نیشانی کردووە؛”ئیتر سەدەی ٢١سەدەی شۆڕش و ئازادی ژنانە.”

“تێکۆشانی ئازادی ژنان زامنی ئازادی و دیموکراسیە”

لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازی ژنان دەکەین؛

لە دەرەوەی سیستەمی پیاو-دەوڵەت، ئێمە سیستمی خۆسەری خۆمان ڕێکبخستن دەکەین، بەتێکۆشانێکی هاوبەش، بە یەکێتی پتەو، لەسەر ئاستی ناوخۆیی و هەرێمی و جیهانی بەتێکۆشانی هاوبەش لەدژی شەڕە دینی، ڕەگەزپەرستی، ڕەگەزپەرەستی ڕژیم سەرهەڵدەدەین.

وەک ژنی کورد، بەلووچ، عەرەب، فارس، ئازەری، گیلەکی و… ئێمە لە بەرامبەر دەستکەوتەکانی شۆڕش بەرپرسیارین، ڕێکخستن و درێژەدان بە شۆڕش مەرجێکە. لە بوارەکانی پەروەردە و تەندروستی و دادپەروەری و ئابووری و ڕۆشنبیری و سیاسەتدا بۆیە پێویستە تۆڕی ئاڵتەرناتیف دروست بکەین. چەترێکی هاوبەش وەک کۆنفیدرالیزمی دێموکراتیکی ژنان لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵات و ئێران بەڕیکخستن بکەین.

دەبێ خۆپاراستن ببێتە یەکێک لە ڕۆژەڤە سەرەکییەکانی شۆڕشی ژنان. بەبێ بەرگریکردن لەخۆ، مانای ئەوەیە هەموو دەستکەوتەکان، لە بچوکترین هەنگاوەکانی ئازادییەوە تا دەگاتە مافە یاسایی و سیاسیەکان، تا سەرکەوتنەکان لەسەر ئاستی شۆڕش، لە مەترسیدان. پێویستە هەموو ژنێک لە چوارچێوەی پاراستنی جەوهەریدا سیستەمێکی خۆپارێزی لە بەرامبەر عەقڵیەتی پیاوسالاریدا بۆ خۆی هەبێت. ئێمە وەک ژنانی کورد لە ڕۆژهەڵات و ئێران بە ئەزموونەکانمان بانگەشەی پێشەنگایەتی دەکەین.

هەر زیندانییەکی سیاسی لە زیندانەکانی ئێراندا ئیرادەی سیاسی ژن و گەلانە. ئێمە بە تێکۆشانمان لە ژیان و ئازادی هەر زیندانییەکی سیاسیدا بەرپرسیارین. لە بەرزترین ئاستدا تێکۆشانمان بۆ ئازادی زەینەب جەلالیان و وریشە مورادی و سەدان ژنی سیاسی دیکە بەردەوام دەبێت.

ئامانجی بنەڕەتی شۆڕشی ژنان گۆڕینی پیاوانە. ئەوەندەی ژنێکی ئازاد، دروستکردنی پیاوی ئازاد و پاڵپشتیە زانستیەکانی پێویستە. شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” نیشانیدا کە پیاوانیش ڕزگاریان لە ڕزگاری ژندا دەبیننەوە. تێکۆشانی پیاوانی ئازادیخواز دەبێت بەرامبەر بە توندوتیژی و سیستەمی دەوڵەتی پیاوی باڵادەست بەهێز و ڕادیکاڵ بێت. دەبێ هەوڵبدەن نەخشەی باڵادەستی پیاو لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بشکێنن و لەگەڵ ڕێپێوانی ئازادی ژندا بەڕێبکەون.

بە بۆنەی ئەو ڕۆژەوە، شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی ژنان و هەموو ئەو ژنانەی کە بە هۆی توندوتیژیی پیاو-دەوڵەتەوە کوژراون، بە ڕێز و منەتباریەوە بەبیر بێنینەوە. ئێمە وەکوو بزووتنەوەی ئازادی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کژار دەڵێین سیستەمی خۆپارێزی، ڕێکخستن و یەکگرتنمان زیاتر دەکەین و توندوتیژی لە ئاستی کۆمەڵکوژی دژی ژنان ڕاوەستێنین. ئێمە بە ڕۆحی فەلسەفەی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ هەموو بوارەکانی ژیان دەکەینە گۆڕەپانی تێکۆشان و ئازادی. تێکۆشانی ئازادی ژنان زامنی دیموکراسی و ئازادییە.”

هـ.ح

Comments are closed.