ناوەندی هەواڵەكان
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە یەك ملیۆن و نیو كارتی دەنگدەران گەیشتووەتە ناوەندی تۆماركردنی كۆمسیۆن لە سەرجەم شارەكان، داواش لە هاوڵاتییان دەكات، بچن كارتەكانیان وەربگرنەوە.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەبارەی گەڕانەوەی قۆناغی دووەمی كارتی دەنگدەران بۆ میدیا عێراقییەكان دەدوێت.
جومانە غەلای ڕایگەیاند، دوو بەشی كارتی دەنگەران گەیشتووەتە ناوەندەكانی تۆماركردن، هەروەها زیاتر لە ملیۆنێك و ٥٠٠ هەزار كارتی بایۆمەتری لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە وەرگیراوە و بەسەر ناوەندەكانی تۆماركردندا دابەشكراوە.
وتەبێژی كۆمسیۆن داوای لە هاووڵاتییان كرد، سەردانی نزیكترین بنكەی تۆماركردن بكەن بۆ وەرگرتنی كارتەكانیان، دەشڵێت، سبەینێ ٤٠٠ هەزار كارتی دیكە دەگاتە دەستمان و بەسەر ناوەندەكانی كۆمسیۆندا دابەش دەكرێت.
ئەوەشی خستە ڕوو، زیاترە لە ١٧ ملیۆن كاغەزی دەنگدان گەیشتووەتە كۆمسیۆن و بەم نزیکانە بەشی دووەمی ئەو كاغەزانە دەگات، هەروەها هەڵبژاردنەكانیش لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوە دەچێت.
حكومەتی عێراق ١٨ـی كانوونی یەكەمی ئەمساڵی، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق دیاری كردووە، هەروەها پاڵپشتی بۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانیش دووپات كردووەتەوە.
هـ.ئ
Comments are closed.