بۆ دووەم جار لە ئەمڕۆدا هێرشكرایە سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد

ناوەندی هەواڵەكان

چەكدارانی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بڵاوی كردەوە، كەمێك پێش ئێستا لە ڕێگەی چەند مووشەكێكەوە هێرشیان كردووەتە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، هێرشەكەش قوربانی لێ كەوتووەتەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە، بەیانى ئەمرۆ لەلایەن هەمان گرووپەوە هێرشکرایە سەر بنکەى عەین ئەسەد.

گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لەبارەی هێرشكردنە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، كەمێك پێش ئێستا لە ڕێگەی چەند مووشەكێكەوە هێرشیان كردووەتە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، ئامانجەكان ڕاستەوخۆ پێكراوە، هەروەها هێرشەكەش قوربانی لێ كەوتووەتەوە.

ئەم هێرشە لە كاتێكدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمریكا بارهەڵگرێكی چەك و تەقەمەنی حزبوڵای لوبنانی لە پارێزگای ئەنبار بۆردوومان كرد.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەیانى ئەمڕۆ چەكدارانی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ڕێگەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر بنکەى سەربازى عەین ئەسەد لە ئەنبار.

هـ.ئ

Comments are closed.