لە ئەمریکا بەهۆی دەستڕێژی گوللـەوە چوار کەس برینداربوون

ناوەندی هەواڵەکان

میدیاکانى ئەمریکا بڵاویان کردەوە، شەوی ڕابردوو لە ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریكا لە بازاڕێکی گەورەدا، کەسێک دەستڕێژی گوللـەی لە هاوڵاتییان کردووە، پێش ئەوەی خۆی بکوژێت چوار کەسی بریندار کردووە.

میدیاکانى ئەمریکا بڵاویان کردەوە، شەوی ڕابردوو لە ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریكا، لە بازاڕی واڵمارت، کە بازاڕیکی گەورەیە و لە سەرانسەری ئەمریکادا لقی هەیە، کەسێک دەستڕێژی گوللـەی لە خەڵکی کردووە، بە وتەی پۆلیسیش، کەسەکە بەر لەوەی کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت چوار کەسی بریندار کردووە.

لەبارەی ناسنامەی تەقەکەرەکە و ڕەگەز و تەمەنی قوربانییەکان تا ئێستا پۆلیس هیچ زانیارییەکی بڵاو نەکردووەتەوە.

بەپێی تۆماری چەک و توندوتیژیی ئەمریکا، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا مانگی ئەیلوول، ٥٦٠ ڕووداوی تەقەکردنی هەڕەمەکی و دەستڕێژیی گوللـە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕوویانداوە، کە لە هەر ڕووداوێکیاندا، لانیکەم چوار کەس و زیاتر بوونەتە قوربانیی.

ش. ئـ

Comments are closed.